بەراورد بەناوچەکانی دیکە لە گەرمیان، کرێکاران لە دۆخێکی باشتردان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان کرێکار کوردستان


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەهۆی ئەو بەرەوپێشچونە بەردەوامی ڕووی لەناوچەکە کردووە هەلی کار لە گەرمیان، بەراورد بەناوچەکانی دیکە لە قۆناغێکی باشتردایەو سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، ڕایدەگەیەنێت:" لەم ڕۆژانەدا هەلی کارمان بۆ 100 کرێکاری گەنج ڕەخساندووە.

عەدنان، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"  لەئێستادا هەلی کار لە ناوچەکەدا بەشێوەیەکی باش پەرەی سەندووە و ئەمەش دەرفەتی کارکردنی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران ڕەخساندووە

وتیشی:" بەمەبەستی پاراستنی مافی کرێکاران و سەلامەتی گیانی کرێکاران هەفتانە دوو بۆ سێ جار لیژنەکانمان سەردانی شوێنی کارگەکان و ئەو شوێنانە دەکەن کە کرێکاران کاری تێدا دەکەن

ڕونیشی کردەوە:" خۆشبەختانە تا ئێستا کرێکاران لە ناوچەکەدا لە دۆخێکی باشدان و ئەوگرفتانەش کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە گرفتی زۆر گەورە نین کە نەتوانین چارەسەریان بکەین و ئیدارەی ناوچەکەش هاوکاری باشمان دەکەن لە چارەسەرکردنیگرفتەکاندا.

ئاشکراشی کرد:" ئەو پێشکەوتنەی کە لە بواری تەکنەلۆجیادا ڕویداوە ئەوەش گرفتی بۆ ئێمە دروست نەکردووە، بەڵکو بەپێچەوانەوە دەرفەتی کارکردنی بۆ کرێکاران لە گەرمیان زیاتر ڕەخساندووە و هەرئەمەش بووە بەهۆکارێک بۆئەوەی کە ئێمە بتوانین لە م ڕۆژانەدا هەلی کار بۆ 100 گەنجی ناوچەکە بڕەخسێنین.