وەزیری کار و کاوباری کۆمەڵایەتی: پشتیوانی لە مافی کرێکاران دەکەین
(0) /
ڕوانگە - کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە بۆنی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:" کرێکاران بەڕۆح و داینەمۆیی بونیادنانی وڵات و ژێرخانی ئابووری پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە دادەنرێن. هەر بۆیە هەوڵ و ماندووبوونیان بەرز دەنرخێنین.
کوێستان محەمەد، باسی لەوەشکردووە:" لەم ڕۆژەدا، ئەوپەڕی پشتیوانی لە مافەکانیان دەکەین و خۆمان بە پارێزەری ژیانیان دەزانین، لەپێناو بەدەستهێنانی کاری شایستەو ژیانێکی شەرەف مەندانە بۆیان.
کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
ڕونیکردۆتەوە:" ئێمە لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاساو ڕێنماییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ژینگەیەکی لەبارو تەندروست ودەرفەتی کاری یەکسان بۆ سەرجەم هاونیشتیمانیانی کوردستان و بەدیهێنانی سەرجەم ماف و ئیمتیازەتەکانی کرێکاران و پاڵپشتیان دەبین لە پێناو ئایندەیەکی باشتر.
تێبينيێك بنێرە: