قوباد تاڵەبانی: رووبەڕووی هەموو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان قوباد تاڵەبانی هەڵبژاردن پەرلەمان


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت  "بە هەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و رووبەڕووی هەموو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت."
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ (ماکسیم روبین) کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆسەر هیچ لایەنێک و لە داهاتووشدا هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکی باش و تەندروستمان هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە رووی بازرگانییەوە.
دەشڵێت "راستە پێشتر کێشەو ئاستەنگ لەبەردەم وەبەرهێنەراندا له‌ سلێمانی دروست دەکرا، بەڵام لەم دوو ساڵەی دوایدا هەنگاوی باشمان ناوە لە کەمکردنەوەی رۆتین و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم وەبەرهێنەران.
هەروەها دەڵێت "خۆم لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەرەوپیشچوونی کاروباری وەبەرهێنان دەكه‌م و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەكه‌م. ئەم هەنگاوانە کاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی وەبەرهێنان لە سلێمانی، بەجۆرێک کە ساڵی رابردوودا پارێزگاکە لەسەر ئاستی هەموو عێراقدا یەکەم بووە لە رووی وەبەرهێنانەوە.