لە ناحێی "گوڵاڵە"ی سەر بەقەزای "خانەقین" لافاو زیانێکی زۆر بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان لافاو کەشوهەوا گوڵاڵە


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ناحێی "گوڵاڵە"ی سەر بەقەزای "خانەقین" لافاو زیانێکی زۆر بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

بەهۆی ئەو شەپولە باران بارینەی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گزتۆتەوە، لافاو لە زۆر شوێن دروست بووە و لە هەندێک شوێنیش زیانی گیانی و مادیی بەدوای خۆیدا هێناوە.

دوێنی لە ناوچەی قەرەداخ، چوار هاوڵاتی کە ئەندامی گروپێکی شاخەوانی بوون، بەهۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستدا.

هەر دوێنێ بەهۆی بارانی بەلێزمە و دروستبونی لافاوەوە گوندەکانی کەشکۆڵ و سەلامی لە ناحێی گوڵاڵەی، سەربە قەزای خانەقین" زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە
74 خانوو قوتابخانەی گوندەکانی ئەو ناحێیە رووخان و زیاتر لە 100 سەر مەڕ و گوێرەکە و مانگا مرداربوونەتەوە.

لای خۆشیەوە لیوا یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو،  سوپای عێراق بەتایبەتی فەوجی یەکەمی لیوای 53 هاوکاری ئەو خێزانانەیان کردووە کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و هەموویان گوێزراونەتەوە  بۆ شوێنێکی ئارامتر.