ڕۆژی جیهانی پڵنک لە کوردستان، بەرز ڕادەگیرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پڵنگ کوردستان سۆما ئیسماعیل مەجید


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وابڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 5 ئایاری 2024 لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی، چەند چالاکییەکی گرنگ  بە بۆنەی ڕۆژی جیهای پڵنگەوە، ئەنجام بدرێت.

سۆما ئیسماعیل مەجید، مامۆستا لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیند:"  ڕۆژی 3 ی 5 ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی پڵنگ، دیاریکراوە، ئەم ڕۆژە لە جیهاندا بەرزڕادەگیرێت و بەوهۆیەوە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت

وتیشی:" پڵنگ وەک هەریەک لەو سامانە سروشتیانەی کە بونیان هەیە گرنگ و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە بەڕاگری هاوسەنگی ژینگەی  دادەنرێت هەربۆیە وابڕیارە  ڕۆژی یەکشەممە، بە دروشمی 
" هەوڵدان بۆ هۆشیارکردنەوە بۆ  پاراستنی پڵنگ و نیشینگە ژنگەییەکانیان" پانێڵێکی زانستی لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی،  بەڕێوەبچێت.

سۆما ئیسماعیل مەجید، مامۆستا لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی، باسی لەوەشکرد:" بەداخەوە تاوەکوئێستا لە کوردستاندا ئەو هۆشیارییە پێویستە بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێویەکان و بەتایبەت پڵنگ، بونی نییە و ئەمەش بووە بەهۆی ئەوەی کە بەشێکیان لە لایەن هاوڵاتیان و بەتایبەت ڕاوچییەکانەوە بکوژرێن و لەناوببرێن. 

سۆما ئیسماعیل مەجید، ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە ئەم ڕۆژە بە دەرفەت دەزانین بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان دەربارەی گرنگی و هەروەها چۆنێتی پاراستنی ئاژەڵی پڵنگ، لە هەر مەترسییەک کە ڕوبەڕوویان دەبێتەوە.

سۆما ئیسماعیل مەجید، مامۆستا لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی، ڕونیکردەوە:" تا ئێستا داتایەکی تەواو لەبەردەستماندانیە بۆ زانینی ژمارەی پڵنگ لە کوردستاندا و هەروەها هەبونیان لە ناوچەکاندا، تەنها بەهۆی کوشتن و لە ناوبردنیانەوە زانیومانە کە لە کام ناوچەدا پڵنگ بوونی هەیە و بەداخەوە بەزۆری ڕاودەکرێن و لەناو دەبرێن.

سۆما ئیسماعیل مەجید، مامۆستا لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو:" داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە دوربکەونە لە ڕاوکردنی پڵنگ و بەتایبەت سوتاندنی دارستانەکان و هەروەها لە ناوبردنی سەرچاوە ئاوییەکان، چونگە ئەوە نشینگەی سروشتی پڵنگەکانە و بە نەمانی دارستان و سەرچاوە ئاوییەکان و ڕاوکردنیان ئەوانیش لەناودەچن.