ئهنجوومهنی وهزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوە و تەنسیب كردنی فەرمانبەران بۆ سەر میلاكی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان
(0) /
ڕوانگە - ئهنجوومهنی وهزیران، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوە و تەنسیب كردنی فەرمانبەران بۆ سەر میلاكی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان.
ئەنجومەنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕەزامەندیی دەدات لەسەر گواستنەوە و تەنسیب كردنی فەرمانبەران بۆ سەر میلاكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم.
ئهنجوومهنی وهزیرانی هەرێم لە گشتاندنێكدا بۆ گشت وهزارهت و دەستەكان، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوە و تەنسیب كردنی فەرمانبەران بۆ سەر میلاكی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، هرە فەرمانبەرێك لە هەر وەزارەت و دەستەیەك دەیەوێت ڕاژەكەی بگوازرێتەوە بۆ زانكۆی ناوبراو پێویستە داواكارییەكەی بۆ وەزارەتی خوێدنی باڵا بنێردرێت و دواتر بەشێوەی لیست بەرزبكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەری.
زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان پێویستی بە دەیان پسپۆڕی هەیە، بەتایبەت پسپۆری پزیشكی لە بوارە جیاوازەكان، هەروەها فەرمانبەری كۆمپیوتەر و شارەزای زمانی ئینگلیزی و پزیشكی فریاكەوتن و چەند بوارێكی دیكە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، كە ساڵی ڕابردوو بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان نێردراوە، نابێت هیچ داواكارییەك بۆ گواستنەوەی ڕاژە بۆ سەر ڕاژەی خوێندنی باڵا بەرزبكرێتەوە، تەنها بۆ ئەو حاڵەتانە نەبێت، كە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دەدات بۆ پڕكردنەوەی كێشەی ڕاژە
تێبينيێك بنێرە: