مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

(0) / ڕوانگه موچه لیوای هاوبەش


May 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە ڕاگەێندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەوە خراوەتە ڕوو کە
ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی 4ـی 2024ـی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.

هەر لەو ڕاگەێندراوەدا ئەوەش خراوەتەڕوو:" کە دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردۆتەوە.
کە ڕۆژی پێنج شەممە 9ـی ئایاری 2024، مووچەی مانگی 4ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.