وردەکاریی دیداری سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلاميى ئێران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ئایەتوڵڵا خامنەیی بارزانی


May 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دووشه‌ممه‌ 2024/5/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ تاران له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه‌.

لە ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی ئەم دیدارە هاتووە: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به‌ ديدارى به‌ڕێز ئایەتوڵڵا سه‌ید خامنه‌یی ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌موو بواره‌كاندا. به‌ڕێزيان هەر‌وه‌ها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو‌.