نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ بەرپرسانی تاران، باسی هەڵبژاردن نەکراوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگه نێچیرڤان بارزانی کوردستان ئێران


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگە ـ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" لە کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، بەهیچ جۆرێک باسی پرسی هەڵبژاردن نەکراوە و تەنها پرسیاری ئەوەکراوە کە کەی هەڵژاردن ئەنجام دەدرێت.


وتیشی:" سەردانەکەیان بۆ تاران، سەردانێکی باش بوو، چونکە بەم سەردانە  سەرەتایەکی نوێ لە پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران دا  دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـ ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە تاران باسی لە ناوەڕۆکی  کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کرد و تیشکیشی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا.