کارکردن لە یەکێک لە کانە بەردەکانی سنوری قەزای دەربەندیخان، ڕاگیرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگه دەربەندیخان کانەبەردینه


May 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەسەر بڕیاری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، کارکردن لەیەکێک لە کانەبەردەکانی سنوری قەزاکە ڕادەگیرێت و قایمقامی قەزاکەش ڕایدەگەیەنێت:" ئەوکانەبەرد و کارگانە، لەگەڵ دروستبوونی  قەزاکەدا دامەزراون و بەبەردەوامی کاریان کردووە.

سڵێمان محمد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" بەهۆی بونی ئەو بەردە کانزایانەی کە لەسنوری قەزاکەدا هەیە چی کانە بەردەکان و چی کارگەکانیش لەگەڵ دروستبوونی  قەزاکەدا دامەزراون و بەبەردەوامی کاریان تێدا کردووە.

وتیشی:" پێشوتر ئەم کانەبەرد و کارگانە لەناوجەرگەی شاری دەربەندیخاندا بوون، بەڵام دواتر بەهۆی فراوانبونی شارەکەوە براونەتە ناوچە شاخاویەکانی سنوری دەربەندیخان،

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، باسی لەوەشکرد:" یەکێک لەوکانە بەردانە، زیانی بە سروشتی شاخی گوڵان گەیاندبوو ئەمەش نیگەرانی ئێمە و ڕێکخراوەکانی بواری ژینگەی بەدوای خۆیداهێنا و بۆیە بڕیارماندا کارکردن لەو کانەبەردە ڕابگیرێت

لە ئێستادا لە سنوری ئیدارەیی قەزایی دەربەندیخان 5 کانە بەرد و نزیگەی 30 کارگەی بەردهاڕین بونیان هەیە، کە پێشوتر ئەم کارگانە لەناوجەرگەی قەزاکەدابون، بەڵام ئێستا گوێزراونەتەوە بۆ دەرەوەی شارەکە.