کۆڕەبەندێکی ئابوری  نێوان عێراق و ئوردن، بەڕێوەدەچێت

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە عێراق ئوردون ئابووری


May 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - نوێنەری سەرۆك کۆمار بەشداری لە کۆڕبەندی ئابوری بۆ هاوبەشییە دارایی و پیشەسازی و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئوردن دەکات
د.کامیل دولەیمی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و نوێنەری سەرۆک ککۆماری عێراق، بەشداریکرد لە کۆڕبەندی ئابوری بۆ هاوبەشییە دارایی و پیشەسازی و بازرگانییەکانی نێوان کۆماری عێراق و شانشینی هاشمیی ئوردن  و ناوچەیی، کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچو.

نوێنەری  سەرۆك کۆمار لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا، وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا سڵاوی سەرۆك کۆماری بە ئامادەبووان گەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

د.کامیل دولەیمی، سەرۆکی دیوان ئاماژەی بەوەدا، کە بەڕێوەبردنی ئەم کۆڕبەندە دەرفەتێکە بۆ گەڕان بەدوای دەرفەتە ئابوری و داراییەکانی پەیوەست بە وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵاتی برادا، هەروەها بۆ خستنەڕووی دیدگاکان سەبارەت بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری و وەبەرهێنانی خانوبەرە و پیشەسازی و لە کەرتەکانی گواستنەوە و بازرگانی و گەشتیاریدا.