ڕۆژانی هەینی ڕێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرنادرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگه کوردستان هەینی


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە پێناو سەلامـــەتی گەشتیاران و شۆفێران بەڕێوەبەرایەتیمــــان بڕیاریدا کە لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لـە سەیرانگاو شەقام و شوێنەگەشتیاریەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغە بکات، لە کاتژمێر٧ بەیانی بۆ کاتژمێر ٧ ئێوارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار و بنکەکانی سیروان، خورماڵ و بیارە، تیمەکان هەڵدەستن بە کاری چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی کە پابەندی ئەم بڕیارە نابن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو هەفتە بەر لە ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای دوکان، پێکدادان لەنێوان و بارهەڵگرێک و ١٣ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.