پارێزگاری نەینەوا: ڕێگا بە گەڕانەوەی دانیشتووانی کەمپی هۆل لە سوریاوە نادەین

(0) / / ئاسیا / سوریا


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری نەینەوا هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ڕێگا بە گەڕانەوەی دانیشتووانی کەمپی هۆل لە سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق نادەن.

نەجم جبوری وتی کە هیچ پلانێک بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی کەمپی هۆل لە سوریاوە بۆ پارێزگای نەینەوا نییە و ئەگەر شتی وا ڕوو بدات ڕوبەڕوی توڕەبوونێکی جەماوەی دەبێتەوە.

ناوبراو داوای لە حکومەتی بەغدا کردووە کە ئەگەر پلانێکی وەهای هەیە لە پارێزگای نەینەوای دوور بخاتەوە و ئەو کەسانە ببرێنە شوێنێک کە کەمترین مەترسییان بۆ داهاتووی عێراق هەبێت./.