پێشەوا هەورامانی: پارەی بەغدا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەكرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هەورامانی


May 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی کوردستان کە لە بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) هەژمار دەکەنەوە، مووچەکانیان لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەکرێت.


پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا TBI  بەشدارە لە پڕۆژەی 'هەژماری من'، ئەمەش بژاردەی زیاتر دەداتە هاووڵاتیان، چونکە یەکێکە لە باشترین و گەورەترین بانکەکانی عێراق و لە هەرێمی کوردستان کار دەکات.


هاتنی پارە بۆ مووچەخۆران لە ڕێگەی لقی بانکی ناوەندییەوە لە هەولێر دەبێت، TBI دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و مووچەیان لە چوارچێوە و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییدا دەبێت.


 لە پڕۆژەی 'هەژماری من'ـدا فەرمانبەر دەتوانێت 100%ی مووچەکەی لە ئامێری ATM  ڕابکێشێت، خاوەنی هەژمارەکان فەرمانبەرانن و حکومەت ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک پارەیان لێ دەربهێنێت، جگە لەوەی لە هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە بیمە کراوە.