پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانی عێراق


May 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - فەرمانگەی راگەیەناندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی ٥٨ی  دەستووری عێراق، وەرزی سێیەمی یاسادانانی پەرلەمان بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژدەکرێتەوە.

درێژکردنەوەی وادەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ کاری پێویست و پرۆژەی گرنگ دەبێت.

بەگوێرەی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتار، هۆکاری درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ یەکلایکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمان یەک جار دەتوانێت وەرزی یاسادانان درێژبکاتەوە.