كەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمیی ئەمڕۆ بەرز و سبەی نزم دەبێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کەشناسی


May 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەرز و سبەینێ كەمێك نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەورى تەواو دەبێت لە هەندێ ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى پارێزگاى هەولێریش لە کاتەکانى شەودا.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرمی بە (2 تا 4 پلە) بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.

هەروەها سبەی پلەی گەرمی بە (1 تا 2 پلە) نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی پێشبینیكراوی شار و ناوچەكانیش (هەولێر 31 پلە، سلێمانی 29، دهۆک 28، کەرکوک 34، هەڵەبجە 29، زاخۆ 29، سۆران 27، حاجی ئۆمەران 20 و گەرمیان 36) پلەی سیلیزی دەبێت.