سەرۆك کۆمار لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە عێراق هەرێمی کوردستان پارتی مەسعود بارزانی


May 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  د.لەتیف جەمال رەشید  سەرۆك کۆماری عێراق،  ئەمڕۆ یەکشەممە 12-5-2024 لە هەولێر لەگەڵ  مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

لەدیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و سیاسیی عێراق و هەرێمایەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا و رۆشنایی خرایەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیریی وڵات.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.