سەرۆك کۆمار لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مەسرور بارزانی کوردستان لەتیف ڕەشید


May 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ یەکشەممە 12-5-2024 لەشاری هەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، دۆخی گشتی و سیاسیی وڵات و پێشهاتەکانی هەرێمی و ناوچەیی و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەنگاوە ئەرێنییەکانی ئەمدواییە بۆ چارەسەرکردنی بەشێك لە کێشەکان بەگوێرەی دەستور و رێککەوتنەکان. هەروەك هاوڕابون لەسەر پێویستی و گرنگی رێزگرتن لە سیستمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان.
سەرۆك کۆمار گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر بایەخی پێکەوەکارکردن و هاوئاهەنگی بەردەوام لەنێوان هەردوو حکومەت لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە و شایستە بۆ هەموو هاووڵاتیانی وڵات.
هەر لە کۆبونەوەکەدا سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، کە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی دیالۆگی بنیاتنەر و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواو بۆ هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پرسی بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران. لەم روەشەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە تێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.