هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کۆرمۆر


May 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - قایمقامی چەمچەماڵ لەبارەی هەواڵەکان لەمەڕ هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر روونكردنەوەی دا.

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورە لە راستییەوە.

رەمەك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ  راگەیاند، ئەمشەو هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورە لە راستییەوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمشەو بڵاوكرایەوە كە جارێكی دیكە لە رێگای درۆنەوە هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەڵام قائیمقامی چەمچەماڵ هەر زوو ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.