رۆژی 27ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بە فڕۆکە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون
(0) /
ڕوانگە - حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 27ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئاسمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی 27ـی ئایاری 2024، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی بەرەو سعوودیە بەرێبکەون و لە 30ـی ئایار کۆتا کاروان بەڕێدەکەون و بە رێگەی وشکانیش لە 29ـی ئایار یەکەم کاروان بەڕێدەکەون و کۆی ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان کە فەریزەی حەج بەجێدەهێنن چوار هەزار و 685 حاجییە.
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەموو هەوڵێک دەخەنگەڕ بۆ خزمەتکردنی حاجیان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆ حاجیان تاوەکو بتوانن بە ئاسانترین شێوە ئەرکە ئایینیەکانیان بەجێبگەیەنن.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە تێچوی حەج ڕایگەیاند: تێچوی حەجی ئەمساڵ بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئاسمانییەوە شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە و لە رێگەی وشکانی و بە پاسیش پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینارە.
تێبينيێك بنێرە: