کەنەدا لە حکومەتی هەرێم نیگەرانە

(0) / / كوردستان / حکومەتی هەرێم


May 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق نیگەرانی خۆیی لە پەسەندکردنی بڕیاری زیندانیکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان ڕاگەیاند.

لە تویتێکی کوردیدا، باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە سزادانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان زۆر نیگەرانە.

لەو تویتەدا هاتووە کە ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیمۆکراسییە و ڕاگەیاندنکاران و بیروڕای جیاواز وەک ئۆکسجین گرنگن بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و وشیار و گشتگیر./.