دوا بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە راگەیەندرا

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق مووچە کوردستان


May 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە تا بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە ئەنجامنەدرێت و داھاتی نەوت و نانەوتی رادەست نەكرێت، مووچە بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە ناكرێت”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، تاوەكو بە بانكیكردن لە رێگای بانكە حكومییكانی عێراقەوە ئەنجامنەدرێت و داھاتی نەوت و نانەوتی رادەست نەكرێت مووچە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە ناكرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی، “بانكی تی بی ئای ئامادەیی دەربڕیوە لە ماوەی دوو مانگدا پڕۆسەی بە بانكیكردن بۆ 900 هەزار مووچەخۆر ئەنجامبدات، بەڵام تائێستا ئەو بابەتە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە”.