سکاڵایاک لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی براوەتە دادگای فیدراڵی

(0) / / عێراق / ڕوانگە نەوتی سپی کوردستان دادگای فیدراڵی


May 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سکاڵایاک لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی براوەتە دادگای فیدراڵی، ئەگەر داواکە سەر بگرێت، حکومەتی فیدراڵی پابەند دەکرێت بە ناردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان.

دوای چەند جارێک دواخستن، ئەمڕۆ دووشەممە 13.5.2024، دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکە کۆدەبێتەوە کە لەلایەن جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە.

داواکە لەدژی هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت جوڵێندراوە، تیایدا داوایکردووە، بڕیارێکی حکومەتی فیدڕاڵ بە نادەستوری لە قەڵەم بدات کە تایبەتە بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە نرخێکی زیاتر لە پارێزگاکانی عێراق و ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەش ھەر لیترێک نەوتی سپی بە 150 دینار بدرێتە ھاوڵاتیانی ھەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە داواشیکردووە کە دەبێت دادگای فیدڕاڵی حکومەت پابەندبکات بە رەچاوکردنی بنەمای یەکسان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.