کێشە مووچە چارەسەر کرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە کوردستان قوباد تاڵەبانی


May 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە نیگەرانی لای مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دروست کردووە و جێگری سەرۆکی حکومەتیش ڕایدەگەیەنێت، کێشەی مووچە چارەسەر کراوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە دەبێت بنێردرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی کێشەی مووچە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:" هۆکاری دواکەوتنی مووچە نازاێت، بەڵام  بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی  گەیشتوون، کێشەی مووچە چارەسەر بووە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دەبێت بنێردرێت.

قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆک وەزیرانی هرێمی کوردستان، وتیشی: “هەموو ئەوداواکاریانەی کە حکومەتی عێراق هەیبو بۆ ئەوەی مووچە ڕەوانەبکات جێبەجێ کراون و لیستیان ڕەوانە کردووە.