کێشە مووچە چارەسەر کرا
(0) /
ڕوانگە - دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە نیگەرانی لای مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دروست کردووە و جێگری سەرۆکی حکومەتیش ڕایدەگەیەنێت، کێشەی مووچە چارەسەر کراوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە دەبێت بنێردرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی کێشەی مووچە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:" هۆکاری دواکەوتنی مووچە نازاێت، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی گەیشتوون، کێشەی مووچە چارەسەر بووە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دەبێت بنێردرێت.
قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆک وەزیرانی هرێمی کوردستان، وتیشی: “هەموو ئەوداواکاریانەی کە حکومەتی عێراق هەیبو بۆ ئەوەی مووچە ڕەوانەبکات جێبەجێ کراون و لیستیان ڕەوانە کردووە.
تێبينيێك بنێرە: