فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ڕێژەی %20 گەشەکانی کەمی کردووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان فڕۆکەخانەی سلێمانی


May 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى عێراق ڕاپۆرتێکى بەراوردکاری نێوان هەردوو ساڵی 2023 و 2022 لە سەر گەشەی فڕۆکەخانەکانی عێراق بڵاوکردووەتەوە و بە گوێرەی ڕاپۆرتی دەستەکە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ڕێژەی %20 گەشەکانی کەمی کردووە 
زیاتر لە ساڵیکە هیچ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە بەرەو فڕۆکەخانەکانی تورکیا گەشتی نەکردووە و بە پیچەوانەشەوە لە وێشەوە هیچ فڕۆکەیەک بە ترانزێتیش نەهاتووە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بنیشێتەوە، هۆکارە سەرەکییەکەش سیاسییە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى عێراق گەشەى فڕۆکەخانەکانى بەغدا، هەولێر و بەسرە زیادىان کردووە، بەڵام پێچەوانەوە فڕۆکەخانەى سلێمانى لەگەڵ ئەوەی گەشتەکانی کەمی کردووە بە ڕێژەى %20 گەشەشی کەم کردووە، نووسینگە گەشتیارییەکانیش لەم وەستاندنە زەرەرمەندى یەکەمن.
حکوومەتی توركیا لە3ی نیسانی 2023 گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ سێ مانگ ڕاگرت‌، دواتر جارێكى دیكه‌ ڕاگرتنی گەشتەکانی تاوه‌كوو 3ی كانونی دووەمی 2024 درێژكردەوە، بۆ سێیەمجار لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕاگرتنەکەی بۆ شه‌ش مانگى دیكه‌ درێژ کردوەوە و بڕیارە مانگی داهاتوو کۆتایی پێ بێت، بەڵام دیار نییە بە بڕیاری کۆتایی دەدات و گەشتەکانی نێوا سلێمانی – تورکیا ئاسایی دەبێتەوە یان هێشتا درێژە بە بڕیارەکە دەدرێت.