كاروان یاروەیس: گرفتی دواكەوتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەولێر درێژە دەكێشێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مووچە


May 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند:"حكومەتی عێراق بە ڕاشكاوانە دەڵێت، 'هەتا تەوتین نەكرێت و داهاتی ناوخۆ بە نەوتی و نانەوتی بەڕێژەی لە 100% ڕادەستمان نەكەن، ئێمە ناتوانین پارە بۆ هەرێم بنێرین.' لە هەمان كاتدا باس لەوەشدەكەن،"نیەت پاكی خۆمانمان پیشانداوە و پابەندین بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق و هەموو هەنگاوێك نراوە، بەڵام هەرێم هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگا.'

وتیشی: ئەم كێشەی مووچەیە پێویستی بە ڕێككەوتن هەیە و هەتا ئێستا هەردوو لا نەگەشتوونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی؛ هەرێم دەڵێت ، 'ئەگەر من 100% داهاتی ناوخۆت ڕادەست بكەم، بە چی حكومەت و كارەبا و تەندروستی و خەرجییەكان بەڕێوەببەم؟' ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی، 'ئەو كات بەڕێژەی تەواو ناردتان ئەوا بەپێی یاسای بودجە و لە بودجەی تەشغیلی بەڕێژەی 12% پۆینت شەست و حەوتتان ڕادەستدەكەین.' بۆیە هەتا ئەو گرفتانە لانەبرێن كێشەی نەناردنی مووچە بەردەوام دەبێت."

جێگەی باسە دوێنێ دووشەممە، حكومەتی عێراق گوژمەی تەنها 130 ملیار دیناری نارد بۆ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان و ڕوننییە كەی تەواوی گوژمەكانی دیكە دەنێرێت بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی مانگی چواری كەرتی گشتی دابەشبكات.