بەشی زۆری قوربانییەکان ژن و منداڵن؛ 40 کوژراو لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە غەززە فەڵەستین ئیسرائیل


May 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی بە هۆی هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە کەرتی غەززە گیانیانلەدەستدا، گەیشتە 40 کەس.

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین 'WAFA' بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ماڵێکی سێ نهۆمیان لە کەمپی ئاوارەکانی نوسەیرات لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و تیمەکانی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتوونە شوێنەکە و هەوڵی رزگارکردنی خەڵکیان لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکە داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی 40 کەس لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکەدا دەرهێندراوە کە بەشی زۆری قوربانییەکان ژن و منداڵن.