حەفتاوحەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کان دەستیپێکرد؛ 150 فیلمی جۆراوجۆر نمایش دەکرێن

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە فیلمی کان


May 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - حەفتاوحەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کان دەستیپێکرد و بڕیارە دەیان فیلمی جۆراوجۆر لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش بکرێن.

فێستیڤاڵەکە ماوەی 12 ڕۆژ دەخایەنێت، لە 14 تاوەکو 25ـی مانگ بەردەوام دەبێت؛ لەو ماوەیەدا نزیکەی 150 فیلمی جۆراوجۆر نمایش دەکرێن و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 35 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهانەوە رێگەپێدانیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بن.

 خەڵاتی پاڵمادۆر بۆ باشترین فیلم، گرنگترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکەیە و لە دوایین رۆژدا دەبەخشرێت.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی کان، لە ساڵی 1946 لە شاری کان لە فەرەنسا دەستی پێ کرد، ئەمساڵ 77ـمین خول بەڕێوە دەچێت.