ئەمڕۆ مووچەی 12 وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە وەزارتی پێشمەرگە خوێندنی باڵا هەژماری من تەوتین


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی 12 وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت.

بەگوێرەى خشتەکە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی، تەندروستی، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری و ناوخۆ، دەستەکانی مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.

دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 443 ملیار دینار، وەک شایستەی مانگی نیسانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 168 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی شارستانى و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان ناردبوو.

خشتەکە، کاتى دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و بەشێک لە وەزارەتى ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکانى دیکەى تێدا نییە.