کازمی: پێش هەڵبژاردنەکان بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک ڕادەست دەکەینەوە
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان مافی ئەوەی هەیە کە بارەگاکانی لە کەرکوک وەربگرێتەوە بەڵام بوونی ئەوان لەم شارە نابێت چەکداری بێت.
مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا وتی کە هەولێر و بەغدا لە قۆناغی ئاڵتونی پەیوەندییەکانی خۆیاندان و ڕێگای چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکان کراوەتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر بودجە هەنگاوێکی ئەرێنی بوو کە ئەوەی سەلماند هەر دوو لا بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان جیدین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە پارتی دەبێت پێگەی خۆی لە کەرکوک لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە وەربگرێتەوە بەڵام دەبێت بێ هێزی چەکداری بێت و لێژنەیەکیش بۆ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی پێش هەڵبژاردنەکان پێکهێنراوە./.
تێبينيێك بنێرە: