لە تورکیا چی دەگوزەرێت؟

(0) / / وتار / ڕوانگە کوردستان تورکیا ئەردۆگان هەرێم


May 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژی شانزەی مانگ ئەردۆگان بڕیاری دا ئەو جەنەڕاڵە نەتەوەییە توندڕەوانەی کە تۆمەتباربوون بە کودەتای ٢٨ی شوبات،١٩٩٧ بە سەر ئەربەکاندا ئازاد بکات. لە هەمانکاتدا دادگا بڕیاری توندی بە سەر کورددا سەپاند بە بەندکردنی هەمیشەیی سەلاحەدین دەمیرتاش.
 
 
چاودێرانی تورکی وەهای لێکدەدەنەوە کە ئەردۆگان نیازی بوو حوکمی سەر کورد و هەروەها عوسمان کەڤاڵەش سوک بکات، بە بەڵگەی ئەوەی کە خەڵکانی نزیک لە ئەو لە میدیاکاندا دیدی وەهایان بەرچاوخست. بەڵام سەرباری گۆڕینی تاقمی دادوەریی کەڤاڵە، بڕیارەکان پێچەوانەبوون.
 
 
ئەم دۆخە وەها لێکدەدرێتەوە کە تورکە فاشیستەکانی لە پشت بن، چونکە ئازادکردنی لاینگرانی تورکە فاشیستەکان و قورسکردنی سزای نەیارەکانیان گەواهی ئەمە دەدات.
 
 
ئەمەش وەها لێکدەدرێتەوە کە لاوازی ئەردۆگان بێت، لە بەرامبەر دەوڵەتی قوڵدا. بە جۆرێک هەندێک چاودێری نزیک قسە لە سەر هەبونی زەمینەی لە باری کودەتا دەکەن، چونکە دۆخی ئابوری و گوزەران سەختە و سەرۆک لاواز و نەخوازراوە.
 
 
هەموو ئەمانە لێکدانەوەن. بەڵام نیشانەی ئەوەن کە دۆخی سیاسی تورکی لە ناوەوە بەرەو ناسەقامگیری دەچێت. ئایا ئەردۆگان خەمی ڕزگارکردنی خودی خۆیەتی لە دەستی ئەوانەی کە پاشان ڕەنگە سزای بدەن؟ ئەو جەناڕاڵەنەی کە ئازادکران بە هیچ شێوەیەک دوو دڵ نین، لەوەی کە وەک ئەربەکانی لێبکەن.
 
 
ئەم دۆخە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بە فاشیست بوونی ئەردۆغان. سەرۆکی هەمیشەیی، بێگومان پێویستی بە پێشێلکردنی هەموو یاسا و ڕێساکانە بۆ ماناوە. یان هەموو ئەمانە سازشن بۆ هەمواری دەستور و درێژکردنەوەی مانەوەی ئەردۆگان؟
د.سه‌ردار عه‌زیز