لە سنوری گەرمیان:شوێنەوارێکی کۆنی مێژوی دۆزرایەوە
(0) /
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان دۆزینەوەی شوێنەوارێکی گرنگ و دەگمەن ڕادەگەینێت و بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیانیش، ڕایدەگەیەنێت:" ئەم شوێنەوارە یەکێکە لە شوێنەوارە گرنگ و دەگمەنەکانی کوردستان کە تائێستا لە هیچ سەرچاوەیەکی کۆن و نوێ ئاماژەی پێ نەکراوە و باس نەکراوە
نەخشەکە تا ڕادەیەک هاوشێوەی هەڵکۆڵدراوەکەی دەربەند گاورە لە قەرەداغ ، مێژووەکەی بۆ نزیکەی 2100 پ.ز دەگەڕێتەوە
ساڵەح محەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" نزیکەی 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و یاریدەدەرێتی ئاسایشی مەیدان و بنکەی ئاسایشی بەمۆ ، ئاگادارکراینەوە ، کە شوێنەوارێکی نوێ دۆزراوەتەوە ، ڕۆژێک دوای دۆزینەوەکەوە سەردانی شوێنەکەمان کردو شوێنەوارەکەمان تۆمارکرد بەناوی ( نەخشە هەڵکۆڵدراوەکەی شاخی خۆشک )چونکە دەکەوێتە سەر شاخی خۆشک سەربە ناحیەی مەیدان و بەمۆیە.
وتیشی:" واتە بۆ یەکەم جار تۆماری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیانەوە تۆمارکراوەو هەروەها ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوارمان ئاگادارکردەوە لەسەردان کردن و تۆمارکردنی شوێنەوارەکە , شوێنەوارەکەش بۆ لیستی شوێنەوارەکانی گەرمیان و کوردستان زیادکرا .
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان ڕونیشی کردەوە:" لەبەرواری 2822024 جارێکی تر سەردانی شوێنەوارەکەمان کرد ببۆ دڵنیابوون لە پارێزراوی شوێنەکە .
بەڵام ڕاگەیاندنی شوێنەوارەکەمان دواخست بەهۆکاری ئەمنی چونکە شوێنەوارەکە تێکدرابوو هەروەها لە ژێر چاودێری ئەمنی ئاسایشدابوو ، بەڵام دوای دووجار بڵاوبونەوەی وێنەکان لە سۆشیال میدیا پێمان باشبوو دۆزینەوەی شوێنەوارەکە ڕابگەینین ، بۆیە ئەمڕۆ کە ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەیە ، دۆزینەوەی شوێنەوارەکەمان ڕاگەیاند ،
ساڵەح محەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان،، باسی لەوەشکرد:"ئەم شوێنەوارە یەکێکە لە شوێنەوارە گرنگ و دەگمەنەکانی کوردستان کە تائێستا لە هیچ سەرچاوەیەکی کۆن و نوێ ئاماژەی پێ نەکراوە و باس نەکراوە
نەخشەکە تا ڕادەیەک هاوشێوەی هەڵکۆڵدراوەکەی دەربەند گاورە لە قەرەداغ ، مێژووەکەی بۆ نزیکەی 2100 پ.ز دەگەڕێتەوە.
ساڵەح محەمەد سەمین، باسی لەوەشکرد:" هەڵکۆڵدراوەکە ، دیمەنی جەنگاوەرێکە سەرکەوتنی خۆی بەسەر دوژمنەکانی پیشان دەدات، بەڵام بەداخەوە ئەم هەڵکۆڵراوەش هیچ نوسینێک لە پاڵ نیە بۆ ئەوەی کەسایەتیەکە بناسرێتەوە .
هەروەها هۆکارەکانی کەش و هەوا بە خراپی کاریکردۆتە سەر شوێنەوارەکەو زیانی زۆر پێگەیاندوە ، هیوادارین شوێنەکە بپارێزرێت لە داهاتوودا بکرێتە شوێنێکی گەشتیاری .
هەروەها بەم زوانە شوێنەواری گەرمیان لێکۆڵینەوەیەکی گرنگ دەربارەی شوێنەوارەکە بەهاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێک بڵاودەکاتەوە.
ساڵەح محەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان، ئاشکرایشیکرد:" هیچ توێژەرێک مافی ئەوەی نابێ توێژینەوەی لە سەر بنوسێ یان بەرنامەی دیکۆمانتاری لە سەربکات تاوەکو بڵاو بونەوەی توێژینەوەکەی خۆمان.
ئاگاداری شاخەوانان و تیڤیەکانیش دەکەینەوە کە سەردانیئەونەوچەیە نەکەن، چونکە ئەو شوێنە تا ئێستا مەترسی مینی هەیە تەواو پاک نەکراوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: