سەرۆك کۆماری عێراق  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆك کۆماری ئێران ئەنجامدا

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق


May 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە  - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید رۆژی یەکشەممە 19-5-2024، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د.محەمەد موخبر جێگری یەکەمی سەرۆك کۆماری ئێران ئەنجامدا بۆ ئاگاداربون لە دواپێشهاتەکانی روداوی هێلیکۆپتەرەکەی بەڕێز ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك کۆماری ئیسلامی ئێران و یاوەرانی.
بەڕێز سەرۆك کۆمار هاوسۆزی قوڵ و نیگەرانی زۆری خۆی بۆ ئەو روداوە دەربڕی و جەختی لەسەر پشتیوانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی لەم هەلومەرجە سەختەدا کردەوە و ئامادەیی بۆ دابینکردنی هەموو تواناکان و پێشکەشکردنی هاوکاری لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و بەدواداچوندا دەربڕی.
بەڕێز سەرۆك کۆمار هیوای سەلامەتی بۆ سەرۆك کۆماری ئێران و یاوەرانی دەربڕی و هەروەها ئومێدی سەلامەتی و ئاسایشی بۆ گەلی ئێرانی دۆست، خواست.