میدیای فەرمی ئێران: ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوەری شەهیدبوون

(0) / / ئاسیا / ڕاتگە ڕەئیسی


May 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئیران هەواڵی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری وڵات و شاندی یاوەری ڕاگەیاند.
هاوکات موحسین مەنسووری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆمار شەهییبوونی ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوەری راگەیاند.

هەلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران رۆژی یەکشەممە کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، هێلیکۆپتەرەکە ئەم کەسانەی تێدا بووە: سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە، ئیمام جومعەی تەورێز، پارێزگاری تەورێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆککۆمار، فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری.