دەبێت مووچەی هەرێم هاوتای بەغدا بکرێت
(0) /
ڕوانگە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای بەغدا بکرێت.
د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ڕوانگەی ڕاگەیاند، شاندێكی خانەنشینانی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە بە مەبەستی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ خانەنشینانی عێراق.
وتیشی، بەپێی دوو بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەبێت سەرجەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەخۆرانی عێراق بكرێت و یاسای خانەنشینی هەرێمیش هەڵوەشێنراوەتەوە و دەبێت كار بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق بكرێت، كە كەمترین مووچەی خانەنشینی بە 500 هەزار دینار دیاری كردووە لەگەڵ زیادكردنی بڕی 100 هەزاری دیكە وەك دەرماڵەی بژێوی و بەوەش بۆتە 600 هەزار دینار.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٤/٥/٢٠ لە لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە عەتوان عەتوانیلا پێشوازییان کردووە لە شاندێکی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان.
ڕاشیگەیاندووە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی داواکاری خانەنشینانی هەرێم بۆ هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان لە چوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە ٢١٢ی ساڵی ٢٠٢٢.
تێبينيێك بنێرە: