یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجەی مێشک و دەمار لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت
(0) /
ڕوانگە - یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجەی مێشک و دەمار لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە سێ رۆژی تر یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجەی مێشک و دەمار لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی 100پزیشکی پسپۆڕ لە عیراق وهەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژی 23مانگ واتە سێ رۆژی تر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەهەماهەنگی نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەتیشک بەئامادەبوونی زیاتر لە 100پزیشکی پسپۆڕ لە عیراق و هەرێمی کوردستان یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجەی مێشک ودەمار لەشاری سلێمانی بەرێوەبچێت.
تێبينيێك بنێرە: