رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دیاری کرا

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە هەڵبژاردن ڕەئیسی سەرۆک کۆمار


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاویکردەوە لەدوای شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار، بەشێوەیەکی سەرەتایی رۆژی 28 ی حوزەیران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دیاریکراوە.
 
هاوکات ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند" دەبێت لەماوەی50رۆژدا هەڵبژاردن بەرێوەبچێت و سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرێت"
 
ئیستا کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی رەسمی بێ سەرۆک کۆمارە و محەمەد موخبیری جێگری سەرۆک کۆمار بەشێوەیەکی کاتی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری وەرگرتووە تائەوکاتەی سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.