ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات‌

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هەرێم بەغدا فارس عیسا


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - نوێنەری حکومەتی هەرێم رایدگەیەنێت کە هەرێم سه‌رجه‌م داهاتە نانەوتییەکان ڕاده‌ستی به‌غدا کردووە.
 
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێم لەبەغدا بەڕۆژنامەی سەباحی فه‌رمی عێراقی راگەیاندووە "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات‌و ئەوەش یەکەم هەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەردولا".
 
هەروەها دەشڵێت " حکومەتی هەرێم سەرجەم داتاو لیستەکانی ڕادەستی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کردوە".
 
فارس عیسا له‌باره‌ی بە بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی دەڵێت‌، "تیمێکی بانکی تی بی ئای لەهەرێمی کوردستانە بۆ هاوئاهەنگی‌و دەستپێکردنی بەبانکیکردنی موچە کە هەرێمی کوردستان بەر لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش بەهاوئاهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندیدا دەستیپێکردوە".