سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی  لە ڕابەر و گەلی ئێران دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەرێم کوردستان


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان  لە نامەیێکدا بۆ کونسولگەری کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی سەرەخۆشی لە  ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی و سەرکردایەتی و گەلی ئێران کرد.
 
بۆ بەڕێز / کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی 
بابەت / هاوخەمی
ٳنا لله وٳنا ٳلیە راجعون
 
سڵاوی خواتان لێبێت 
لەگەڵ ڕازی بوونمان بە قەدەری خوای گەورە، بەناوی سەرۆکی گشتی و سەرۆک لقەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە قوڵایی دڵمانەوە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامیى ئێران و حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری تەبرێز و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوەڵانیان، له‌ ناخه‌وه‌ خه‌مبارى كردین.
لەم ساتەوەختەدا هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی جه‌نابى سه‌ید عه‌لى خامنه‌یى ڕابەری كۆمارى ئیسلامى و سه‌ركردایه‌تى و حكومه‌ت و تەواوی گه‌لى ئێران دەکەین، لەگەڵ قەدەری خوای گەورە هیچ دەسەڵاتێکمان نیە تەنها ئەوەندە ئەتوانین داوای نزای خێری لێ بکەین بەوەی کۆچکردوان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری ئێوە و هەموو لایەکمان بدات.
 
شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن
سەرۆکی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان