سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ڕابەر و گەلی ئێران دەکات
(0) /
ڕوانگە - سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە نامەیێکدا بۆ کونسولگەری کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی سەرەخۆشی لە ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی و سەرکردایەتی و گەلی ئێران کرد.
بۆ بەڕێز / کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی
بابەت / هاوخەمی
ٳنا لله وٳنا ٳلیە راجعون
سڵاوی خواتان لێبێت
لەگەڵ ڕازی بوونمان بە قەدەری خوای گەورە، بەناوی سەرۆکی گشتی و سەرۆک لقەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە قوڵایی دڵمانەوە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک ئیبراهیم رهئیسى، سهرۆك كۆمارى ئیسلامیى ئێران و حسێن ئهمیر عهبدوڵڵاهیان، وهزیرى دهرهوه و مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری تەبرێز و ژمارهیهك له هاوەڵانیان، له ناخهوه خهمبارى كردین.
لەم ساتەوەختەدا هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی جهنابى سهید عهلى خامنهیى ڕابەری كۆمارى ئیسلامى و سهركردایهتى و حكومهت و تەواوی گهلى ئێران دەکەین، لەگەڵ قەدەری خوای گەورە هیچ دەسەڵاتێکمان نیە تەنها ئەوەندە ئەتوانین داوای نزای خێری لێ بکەین بەوەی کۆچکردوان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری ئێوە و هەموو لایەکمان بدات.
شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن
سەرۆکی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان
تێبينيێك بنێرە: