سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسه‌ی ئایەتوڵڵا ره‌ئیسی ده‌چێته تاران
(0) /
ڕوانگە - وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی هه‌رێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆک كۆماری ئێران دەکات.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه بەكه‌ناڵی رووداوی رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆک كۆماری ئێران دەکات.
رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، لەکاتی گەڕانەوەی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و شاندێکی هاوڕێی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی تێدا بوو، لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو دوای گەڕانێکی زۆر، به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 20ی ئایار، میدیای فه‌رمی ئێران شەهیدبوونی سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی راگەیاند.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه له ئێران چه‌ند رۆژێك مامهمینی له ئێران راگه‌یه‌ندراوه‌و له‌مرۆ سێشه‌مه‌وه مه‌راسیمه‌كان بۆ به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ستیپێكردوه، ئه‌مرۆ له ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات هاوڵاتیان گردبونه‌ته‌وه‌و وێنه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی و حه‌وت به‌رپرسی دیكه‌ی هاوه‌ڵی ره‌ئیسیان به‌رزكردوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆش ته‌رمی ئایەتوڵڵا رهئیشی و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌برێته شاری قوم له ناوه‌راستی ئێران و دواتر كاروانی ته‌رمه‌كان به‌ره‌و تارانی پایته‌خت به‌رێده‌كه‌وێت و ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه ئایەتوڵڵا سەید عه‌لی خامنه‌ئی، ڕابەری باڵای ئێران نوێژیان له‌سه‌ر ده‌كات و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ش مه‌راسیمی ماڵئاواییان بۆ رێكده‌خرێت.
بریاریشه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌رمی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و پارێزكای خوراسان-ی باشور به‌رێ بكرێت و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش له زێدی خۆی له شاری مه‌شهه‌د به‌خاك بسپێردرێت.
تێبينيێك بنێرە: