تەرمی هاوڵاتییەکەی چەمچەماڵ ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە
(0) /
ڕوانگە - دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی زیاتر لە پەنجا ڕۆژ لە ئێستادا تەرمی هاوڵاتییەکی قەزایی چەمچەماڵ، براوەتە پزیشکی دادوەری بەغداد و ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانی دەستی پێکردووە.
سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" زیاتر لە پەنجا ڕۆژ پێش ئێستا هاوڵاتیەک بەناوی وەستا یونس لەقەزای چەمچەماڵ دیار نەما پاشان دەنگۆی دۆزینەوەی تەرمێکی نەناسراو لە لایەن بازگەکانی سامەڕا بڵاو بویەوە .بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم کرد بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سامەڕا و ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندین کەوا ئەو تەرمە براوەتە پزیشکی دادوەری بەغداد
وتیشی پەیوەندیم کرد بە دکتۆر زەید بەڕێوبەری گشتی پزیشکی دادوەری بەغداد بەمەبەستی هەماهەنگی و ناسینەوەی تەرمەکە پاش هەماهەنگی لەنێوان پزیشکی دادوەری بەغداد و کەس و کاری وەستا یونس پشکنینی
"DNA " بۆ دایکی، دەرکەوت کەوا ئەو تەرمە تەرمی هاوڵاتی ناوبراوە .
ئەندامەکەی پەڕلەمانی عێراق، ڕونیشی کردەوە:" بەمەبەستی تەواو کردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لەلایەن کەس و کاریەوە سەردانی بەڕێوبەرایەتی پزیشکی دادوەری بەغدادمان کردوەو هەمو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی بەزوترین کات تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.
سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو:" لە پێشوتردا بەڕێوەبەری گشتی پزیشکی دادوەری بەغداد پێی ڕاگەیاندم کە ئەو تەرمە وەک تەرمێکی نەناسراو هێنراوەتە نەخۆشخانەکە، لە کاتێکدا ئەو هاوڵاتییە ئەوکاتەی دەرچووە لە ماڵ هەمو ناسنامەکانی پێبووە، بۆیەئێستا نوسراوم ئاراستەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراتی پۆلیسی سامەڕا کردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی وردبکەن لە هۆکاری کوژرانی ئەو هاوڵاتییە و لە زوترین کاتدا بکەرانی ئەوتاوانە دەستگیربکەن سزای یاساییان بدەن.
تێبينيێك بنێرە: