ژمارەیەک دەوڵەت دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن
(0) /
ڕوانگە - سەرۆک وەزیرانی نەریویج ڕایدەگەیەنێت: بەبێ داننان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ئاشتی لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار نابێت.
یۆناس گار، سەرۆکوەزیرانی نەرویج رایگەیاند:" 28ی ئایاری ئەم ساڵ دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین و ئێمە دەزانین بەبێ داننان بە دەوڵەتی فەلەستیندا، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار نابێت.
لە دوای نەرویجیش هەریەکە لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئێرلەنداش بەنیازن دان بەدەوڵەتی فەلەستیندا بنێن.
ئەم هەنگاوەی وڵاتی نەرویج و ئیسپانیا بووەبەمایەی توڕەبونی ئیسرائیل و بەمەستی لێکۆڵینەوە لەو بڕیارە ئیسرائیل، بانگهێشتی باڵوێزەکانی خۆی لەو وڵاتانە دەکاتەوە
جگە لەو دەوڵەتانە سلۆڤینیاش، دەیەوێت دان بە دەوڵەتی فەلەستندا بنێت و سەرۆک وەزیرانی نەرویج دەڵێت:"دەوڵەتی سەربەخۆ مافی بنچینەیی فەڵەستینە
لای خۆشیەوە پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند، لەبەر چەند هۆکارێک ئەو بڕیارەمانداوە، بەڵام دەتوانین لەم سێ وشەیەدا کۆی بکەینەوە، لەپێناو "ئاشتی، دادپەروەری و بەردەوامی."
تێبينيێك بنێرە: