وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، لەسەر غازی کێڵگەی کۆرمۆ ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کۆرمۆر


May 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکەی دەست دەزگایی میدیایی ڕوانگە کەوتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت:"بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم ( دانە غاز)  تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا. بۆیە هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت نابێت بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم بفروشرێت بە هیچ لایەنێک.
 
 
 لە ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی سامەنە سروشتییەکاندا ئەوەش خراوەتە ڕوو:" کە نابێت بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە غازێکی کێڵگەی کۆرمۆر بفرۆشرێت.
 
ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە هات کە باس لەوە دەکەن، وەزارەتی کارەبای عێراق غازی کێڵگەی کۆرمۆر لە کۆمپانیای دانە غاز دەکڕێتەوە.