پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا دیاریکرا

(0) / / عێراق / ڕوانگە پشک هەرێم


May 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراقدا بۆ ئەمساڵ دیاریکرا کە بڕەکەی زیاتر لە ٢٠ تریلیۆن و ٩١٠ ملیار و ٤٦٣ ملیۆن دینارە. 
 
بەپێی خشتەی بودجەی عێراق، کۆی گشتی بودجەی هەرێمی کوردستان ٢٠ تریلیۆن و ٩١٠ ملیار و ٤٦٣ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دینارە، هەروەها ١ ملیار و ١١٦ ملیۆن دیناریش بۆ قەرزەکانی هەرێم دانراوە. 
 
کۆی گشتی بودجەی بەکاربردنیش بڕی ١٤ تریلیۆن و ٨٤٠ ملیار و ٢٢٣ ملیۆن و ٧٧٨ دینارە.  
 
٤ تریلیۆن و ٩٥٤ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دیناریشی بۆ خەرجیی وەبەرهێنان تەرخاندەکرێت.