کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە کێشەی مووچە کوردستان نەمین مەعروف


May 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق د. نەرمین مەعرووف دەڵێت"لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەر دەبێت".
 
 
 د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ڕایگەیاندووە" بۆ چەند مانگی داهاتووش تاوەکو وردبینی و بە بانکیکردن تەواو دەبێت و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ دەکرێن دواکەوتنی مووچە روودەدات".
 
 
ئەو جەخت دەکاتەوە" بەڵام بە دڵنیاییەوە ئاسۆ روونە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەمە یەکلا دەبێتەوە و کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەر دەبێت".
 
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووەو بەغدا مووچەی ئەوانی رەوانەی هەرێم نەکردووە.