سەرۆك کۆماری عێراق بۆ ئامادەبون لە پرسەی سەرۆك کۆماری ئێران و هاوەڵانی بەرەو تاران بەڕێکەوت

(0) / / كوردستان / زایەڵە عێراق


May 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆك کۆمار بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا بۆ ئامادەبون لە پرسەی سەرۆك کۆماری ئێران و هاوەڵانی بەرەو تاران بەڕێکەوت.
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ شەممە 25-5-2024، بۆ ئامادەبون لە پرسەی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك کۆماری ئێران و هاوەڵانی، کە بە روداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەر گیانیانلەدەستدا، بەرەو کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێکەوت. 
سەرۆك کۆمار وەفدێکی باڵا یاوەری دەکات، کە پێکهاتووە لە بەڕێزان عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوتر، د.حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئیئتیلافی نەسڕ، هادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، ئەبوکەرار فرێجی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نیشتیمانی، رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیون، ڤیان سەبڕی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.خالد شوانی وەزیری داد، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، مەحمود مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، خالد عوبەیدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەك لێپرسراوی دیکە.