بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان نەوت عێراق


May 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەنها لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە دەبێت و دەشڵێت، “خەرجكردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ هەرێم وابەستەیە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە”.
 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە شایستەی دارایی پەرەپێدانی پارێزگاكان 41 ترلیۆن دینارە و بۆ هەرێمی كوردستان وابەستەیە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و رادەستكردنی داهاتەكەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەنها لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانییەوە دەبێت.