فالح فەیاز بە توندی ڕەخنە لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەگرێت

(0) / / ئاسیا / حەشدی شەعبی


May 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گرت و وتی کە دەیەوێت خۆی وەک سەرکردەی سوننەکانی عێراق بناسێنێت.

فالح فەیاز وتی کە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەیەوێت بەم لێدوانانەی خۆی وەک سەرکردەی تەواوی سوننەکانی عێراق بناسێنێت.

ناوبراو وتی کە سەردانەکەم بۆ دیمەشق لە سەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق و بۆ تاوتوێکردنی کاروباری ئەمنی بووە.

فەیاز وتی کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تێڕوانینی نەرێنیی لە سەر بودجەی حەشدی شەعبی هەبووە و ئامۆژگاری ناوبراویشی کرد کە لە کاروباری دەزگای جێبەجێکاردا دەستێوەردانی نەبێت.

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی کە حەلبوسی نابێت بیر لەوە بکاتەوە تەنیا سەرکردەی سوننەکانی عێراقە و لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەماندا ڕێگایەکی هەڵەی گرتووەتەبەر./.